کوردستان میدیا: کارەساتی وشکبوونی دارستان و لێڕەوارەکانی ئیلام رۆژ لە دوای رۆژ زێدەتر دەبێت و هەنووکە بەپێی ئامارەکان ٦٤ هەزار هێکتار لە داربەڕووەکانی پارێزگای ئیلام وشک بوون.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای ئیلام بڵاویان کردەوە، هیچ هەوڵێکی پێشگیرانە لەمەڕ بووژاندنەوەی سروشتی پارێزگای ئیلام و وشکبوونی دارستانەکان لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە نەدراوە و ئەمەش مەترسیی وشکبوونی بۆ ٦٤٠ هەزار هێکتار لە داربەڕووی دارستانی ئیلام دروست کردووە.
کارناسانی ژینگەپارێزی رەوتی وشکبوونی دارستان و داربەڕووەکانی پارێزگای ئیلام بە کارەساتێکی ژینگەیی وەسف دەکەن و لەو بڕوایە دان کە ئەو کارەساتە ژینگەیییە مەترسیی بۆ چەرخەی سروشت لە هەموو ناوچەکەدا دروست کردووە.
وشکەساڵی، زیاتربوونی گەردیلەکان و تەپ و تۆز و هەروەها کۆمەڵێک نەخۆشیی جۆراوجۆر لە هۆکارەکانی وشکبوونی داربەڕووەکانی ژینگەی ئیلام لە چەند ساڵ پێش ئێستا دەستی پێ کردووە، راگەیەنراون.