![](/wenekan/2016-11/2633-7c0ecf294875e8c263b15498e8e27861.jpg)
کوردستان میدیا: ٢٢هەمین کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی UNPO لە شاری ژنێڤ لە وڵاتی سوویس بە بەشداری دوکتور عەلی عەبدیلزادە، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی نێران به‌ڕێوه چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ و ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و سكرتێری UNPO، ڕاپۆرتی كاری خۆیان پێشكەش به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرد.
له‌م ڕاپۆرتانه‌دا كه پێشكه‌ش كران، تیشك خرابووە سه‌ر گرینكترین كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوی UNPO له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا.
له به‌شێكی ئه‌م راپۆرتانه‌دا ئاماژه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی UNPO له پا‌رڵمانی ئورووپا كرا كه به شێوه‌یه‌كی باش پێشوازییان لێ كرابوو.
له به‌شێكی دیکەی په‌یوه‌ندیدار به كار و چالاكییه‌كانی UNPO، د.عەلی عەبدیلزادە، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی نێران له سەرۆکایەتی UNPO، ڕاپۆرتكی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی شاخه‌ی تایبه‌تی UNPO له وڵاتی سوئێد پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی سه‌ڕۆكایه‌تی كرد.
ناوبراو له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه؛ دامه‌زراندن و چالاك كردنی شاخه‌ی تایبه‌تی UNPO له وڵاتی سوئێد ده‌توانێ ببێته هۆی به‌هێز كردنی پشتیوانی و پشتگیری سیاسیی زیاتری ئه‌م وڵاته له مافه نه‌ته‌وایه‌تی و دێموكراتییه‌كانی گه‌لانی ژێرده‌ست له ئاستی جیهانیدا، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و ڕاستیە كه وڵاتی سوئێد له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یك گرتووه‌كان ده‌ست به‌كار ده‌كات.
دوای باسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كار و چالاكییه‌كان، ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی خرایه به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندن. هه‌ر له باسێكی پێوه‌ندیدار به دۆخی ماڵی، چه‌ندین پێشنیار بۆ به‌هێزكردنی هه‌رچی زیاتری باری ماڵی UNPO خرانه به‌رباس.
به‌شێكی دیکەی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، بۆ باس و بڕیاردان له سه‌ر داواكاریی به‌ئه‌ندام وه‌رگرتن و پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی چه‌ند لایه‌نێكدا بوو.
شایا‌نی ئاماژه پێدانه كه دوای باس و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زۆر، ڕێكخراوێكی نوێ، وه‌ك ئه‌ندام وه‌رگیرا و مافی ئه‌ندامه‌تی له چه‌ند لایه‌نی دیکە ئه‌ستێندرایه‌وه.
كۆتایی كاری كۆبوونه‌وه بۆ باس و خواس له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی و گرتنی كۆنگره‌ی UNPO ته‌رخان كرابوو.
دوای دوو ڕۆژ كاری به‌رده‌وام، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا.