کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕاجی نەخۆشخانەی کۆنی بۆکان لەلایەن سپای پاسدارانەوە

23:41 - 4 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: نەخۆشخانەی کۆنی بۆکان ناسراو بە دەرمانگای شێر و خورشید\'\' پاش چەند ساڵ کەڵک وەرنەگرتن لەلایەن سپای پاسدارانەوە هەڕاج کرا.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، نەخۆشخانەی کۆنی بۆکان کەلە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوییەوە لەلایەن رێژیمی ئەو کاتی ئێرانەوە بینا کرابوو، دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن سپای پاسدارانەوە زەوت و هەنووکە هەڕاجی کردووە.

ئەو نەخۆشخانەیە لە شەقامی سەقز و لە نزیک پارکی میللەت هەڵکەوتووە و پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن رێژیمی زەوت کرا و هەتا ساڵی ١٣٧٥ وەکوو ناوەندی عەملیاتیی سپای پاسدرانەوە کەڵکی لێ وەرگیراوە و دواتریش وەکوو ناوەندی بەسیج بەکار هێنراوە.

سپای پاسداران لەم چەند ساڵەدا تەنیا بۆ ژووری عەملیاتیی هێزەکانی خۆی لەو نەخۆشخانەیە کەڵکی وەرگرتووە و ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە هەتا ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی تەنیا نەخۆشخانەی شاری بۆکان بووە.