کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی شیرکەتی موخابەراتی پارێزگای ئورمیە لەمەڕ پچڕانی تۆڕی پێوندییەکانی تەلەفۆن و ئینتێرنێت لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا+ وێنەی نامە

18:26 - 22 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: شیرکەتی موخابەراتی پارێزگای ئورمیە لە درێژەی بەرنامەڕێژییەکانی رێژیمدا، لە نامەیەک بۆ فەرمانداریی مەهاباد رایگەیاندووە، تۆڕی پێوندییەکانی تەلەفۆن و ئینتێرنێت لە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا دەپچڕێنێت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بەپێی نامەی شیرکەتی موخابەراتی ئورمیە کە نوسخەیەکی بە \'\'کوردستان میدیا\'\' گەیشتووە، ئەو ئیدارەیە بۆ هەرچەشنە هاووکارییەک لە مانگی پووشپەڕدا، ئامادەبوونی خۆی لەگەڵ بەرپرسی ئەو ئیدارەیە دەربڕیوە.

دەقی دوورنووسێک (فاکس) کەلە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەلایەن شیرکەتی موخابەراتەوە نێردراوە و هەروەها ئەو نامەیە بۆ دادسەرای گشتیی ئینقلابی رێژیم، سەرۆکایەتیی ئیدارەی ئیتلاعات، فەرماندەی هێزی ئینتزامی و فەرماندەی بەسیج نێردراوە.

لە دەقی ئەو فاکسەدا ئاوا دەردەکەوێت کە فەرمانداری مەهاباد رێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی لە نامەیەکدا بە ژمارەی پەیوەستی ١٢٦/٢٠٩٥٦٢/٤٢٥ لە بنکە پێوندیدارەکانی سەربە رێژیم و بەتایبەت شیرکەتی موخابەراتی پارێزگای ئورمیە داوای هاوکاری بۆ پێشگری لە مانگرتن و داخستنی دووکانەکان کردووە.

8897.jpg