کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵبژاردنی نیزام موهەندیسیی سەقز و دەستێوەردانی ئۆستانداری و شارەوانی

15:39 - 9 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکانی رێکخراوی نیزام موهەندیسیی سەقز بە هۆی دەستێوەردانی شارەوانیی ئەو شارە و ئوستانداریی سنە لە هەڵبژاردنەکان کشانەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێ کەس لە پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکانی نیزام موهەندیسیی سەقز کە بڕیاربوو لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕێوە بچێت، بە هۆی پشتیوانی شارەوانیی سەقز و ئوستانداریی سنە لە پاڵێوراوێکی دیاریکراو، لە هەڵبژاردن کشانەوە.

هاووڵاتییەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند کە بەرپرسانی رێژیم لە ئۆستانداریی سنە و شارەوانیی سەقز بە دەستێوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنەکان، هەوڵیان بۆ بەلاڕێدابردنی هەڵبژاردنەکان داوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە لە درێژەدا هەروەها باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی ناوەندە پێوەندییدارەکان لە هەوڵی ئەوە دان کە ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە بە پێی خواستی ئەوان بێت.

هیوا رەشیدیان، کەماڵ محەممەدی و هیوا نەعمانی و پەرستار لەو کەسانە بوون کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی رێکخراوی نیزام موهەندیسیی سەقز پاڵاوتبوو.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو و لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، خزمایەتی لەگەڵ شارەوانی سەقز و پێوەندیی لەگەڵ ناوەندەکانی رێژیم، بووتە هۆی ئەوەی کە هیوا نەعمانی وەکوو براوەی هەڵبژاردنەکە ناوی لێ ببردرێت.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام و لە رێگای جۆراوجۆرەوە لە هەوڵی ئەوەدایە کە بە بەلاڕێدابردنی هەڵبژاردنەکان وساختە کاری لە بەڕێوەبردنیان، کەسانی دەستنیشان کراوی خۆیان لە ژێر ناوی کەسانی هەڵبژێردراو لە ئیداراتی رێژیم دابمەرزێنێت.

11019.jpg