کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵەی پزیشکی گیانی هاوڵاتییەکی کوردی لە سەڵماس ستاند

16:35 - 6 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ژنێکی کوردی خەڵکی گوندی زوولا، سەربە شارستانی سەڵماس بەهۆی هەڵەی پزیشکیی کادری نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، ژنێکی کورد بەناوی \'\'جورجیا ئەتمانی\'\' کچی فەتحوڵڵا دانیشتووی گوندی \'\'زوولا\'\'ی سەربە شارستانی سەڵماس کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، بەهۆی هەڵەی پزیشکیی کادرانی نەخۆشخانەی سەڵماس گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو ژنە کوردە بەهۆی ئاژنینی دەرزیی هەڵە لەلایەن پزیشکی نەخۆشخانەی سەڵماسەوە، باردۆخی تەندروستیی خراب‌تر بووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
ئەو ژنە پاش ئەوەی کە دەزریی هەڵەی لێ دەدرێ، بنەماڵە و کەس و کاری ویستوویانە ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی ئورمیە رابگوێزن، بەڵام لەلایەن پزیشکی چارەسەکەرەوە پێشگیریی لێ دەکرێ و ئەمەش گیان لە دەست دانی ئەو هاووڵاتییەی لێ دەکەوێتەوە.
جورجیا ئەتمانی بەهۆی کەمیی ئیمکانات و خراب‌تر بوونی دۆخی تەندروستیی، پاش چەندین کاتژمێر خەواندن لە نەخۆشخانەی شاری سەڵماس گیانی لە دەست داوە.