![](/weney-mallperr/10972.jpg)
کوردستان میدیا: هەیئەتی تێکۆشەرانی کوردی باکووری کوردستان سەرخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید قادر کەریمی کرد و ئەم حەرەکەتەی ئێستای پککی بە نائەمەگناسی بەرانبەر بە حیزبی دێموکرات زانی و ئەو شێوە هەڵسوکەوتەی مەحکووم کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی تێکۆشەرانی کوردی باکووری کوردستان بە سەرپەرستیی عوسمان ئۆجەلان سەرانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی حیزبەوە بە سەرپەرستیی محەممە نەزیفقادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب، پێشوازییان لێ کرا.
لەو سەردانەدا سەرەتا عوسمان ئۆجەلان، وێڕای پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهید قادر کەریمی کە بە دەستی چەکدارانی پککەوە شەهید کرا، هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
ئۆجەلان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە حیزبـێکی بەرپرس لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستانی زانی و رایگەیاند لە سەخترین و دژوارترین هەلومەرجدا یارمەتی و هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان و یەک لەوان پککەی کردووە و ئەم حەرەکەتەی ئێستای پارتی کرێکارانی کوردستانی بە نائەمەگناسی بەرانبەر بە حیزبی دێموکرات زانی و بە توندترین شێوە ئەو هەڵسووکەوتەی پککەی مەحکووم کرد و پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات بە هەموو تواناوە دەربڕی.
پاشان محەممەد نەزیفقادری وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانین بۆ هەیئەتەکە و بە تایبەت عوسمان ئۆجەلان رایگەیاند و وتی، بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە حیزبی دێموکرات هەموو کات بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەکەمان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەک داناوە و هەمیشە خوازیاری ئەوەیە، چارەسەری کێشەکان لە رێگەی ئاشتی و دیالۆگەوە بێ.
قادری لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، مێژووی پڕ سەروەریی حیزبی دێموکرات نیشانی داوە بە رەچاوکردنی پرنسیپی ئەخلاق لە سیاسەتدا لە کاتی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیدا سەربەخۆ و لە هەمان کاتدا پاڵپشتی کەسایەتی و هێز و لایەنە سیاسییەکان لە حیزبی دێموکرات بە خاڵی بەهێزی رەوایی سیاست و هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەیییەکانی حیزبی دێموکرات زانی.