کوردستان میدیا: لە سەردانی هەیئەتی حیزبی دێموکرات بۆ یەکگرتووی ئیسلامی، هەیئەتی حیزبی دێموکرات، پەرۆشیی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ناڵەباری ئێستای هەرێمی کوردستان دەربڕی و هاوکات ئامادەیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بۆ هەر هەوڵێکی دڵسۆزانە بەمەبەستی لێکتێگەیشتن و پتەوکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی بۆ دەربازبوون لەو تەنگەژەیە، دووپات کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری هەولێریان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیەوە بە سەرپەرستی سەمیر سەلیم جێگری ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، پەرۆشیی حیزبی دێموکراتی لەو بارودۆخە نالەبارەی کە لە هەرێمی کوردستان و لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هاتووەتە ئاراوە و ئاسۆی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کوردی تووشی مەترسی کردووە،دەربڕی.
حەسەن شەرەفی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەڵوێستی میانڕەانەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەوڵەکانی ئەو حیزبەی بۆ لێکتێگەیشتن و ڕاگرتنی هاوسەنگی بەرز نرخاند و هاوکات ئامادەیی حیزبی دێموکراتی بۆ هەر چەشنە هەوڵێکی دڵسۆزانە بە مەبەستی لێکتێگەیشتن و پتەوکردنی یەکڕیزی نەتەوەیی بۆ دەربازبوون لەو تەنگەژەیە، دووپات کردەوە.
هەیئەتی یەکگرتووی ئیسلامی، وێڕای دەبڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو سەردانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەو هەڵوێستەی حیزبی دێموکراتیان بەرز نرخاند و ڕایانگەیاند کە یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر هەڵوێستەکانیان بەمەبەستی لێک نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوام دەبن.