کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەردانی بریندارەکانی شەڕەکەی پەکەکەی کرد

20:34 - 5 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی بریندارەکانی شيڕی داسەپاوەی پەکەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەلە رێوڕەسمی بە خاک سپاردنی شەهید قادر کەریمی بەشداریی کردبوو، سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی کرد.

لەو سەردانەدا هەیئەتی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بۆ بریندارەکان خواست و ئیرادە و ورەی ئەو پێشمەرگانەی بەرز نرخاند.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی لە ئەنجامی هێرشی گەریلاکانی پ.ک.ک بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات بە ناوی قادر کەریمی شەهید و ٣ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

رێکەوتی ٤ی جۆزەردان تەرمی شەهید قادر کەریمی بە بەشداریی هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات و ئەندامان و پێشمەرگە و نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەنی سیاسی لە ناوەندی ٣ی کوردستان لە نێو ئاپۆرای هاوسەنگەرانیدا بە خاک سپێردرا.

هەیئەتی دەفتەری سیاسی لە رێوڕەسمی بە خاک سپاردنی شەهید قادر کەریمی بەداخبوونی خۆی لەو کارەساتە دەربڕی و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەی بنەماڵەی کاک قادر دەزانێت و هیوای سەبووریان بۆ دەخوازێت.