کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ ئاڵمان بەشداریی لە كۆبوونەوەیەكی كۆمەڵەی كوردی كۆمكاردا كرد

16:51 - 12 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: كۆمەڵەی كوردی كۆمكار لەشاری بریمن بەرنامەیەكی تایبەتی لە سەر بارودۆخی سیاسی كورد بەڕێوە برد و تێیدا ژمارەیەك لایەنی سیاسیی، بەرپرسی پایەبەرزی وڵاتی ئاڵمان و شاندێكی كۆمیەتی حیزبی دێمۆكرات بە سەرپەرستی شەهریار نەقشبەندی بەشدار بوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، محەممەد بێهزاد قوغلوو بە نوێنەرایەتی كۆمەڵەی كوردی وتارێكی پێشكەش كرد و پاشان كارستن سیلینگ ئەندامی مەجلیسی فیدراڵی ئاڵمان چەند وتەیەكی لەسەر دۆخی سووریە و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.
كارستن سیلینگ لەپەراوێزی ئەو كۆبوونەوەیەدا چاوپێكەوتنی لەگەڵ هەیئەتی كۆمیتەی ئاڵمان پیك هێنا، تێیدا شەهریار نەقشبەندی لەسەر پێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ لەئێران و نەبوونی هیچ گۆڕانكارییەك لەرێژیمی ئێراندا دوا.
شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە ئاڵمان توانی لەگەڵ چەندین لایەنی سیاسیی لەو کۆبوونەوەیەدا كۆ ببێتەوە.

6427.jpg