كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەرێكخراوە كوردییەكان لەوڵاتی نوروێژ ناڕەزایەتیان بە هەوڵی ئەو وڵاتە لەپێوەندیی دیپۆڕت كردنەوەی دایك و كوڕێكی خەڵكی شاری مەهاباد بۆ ئێران دەبڕی و لەو پێوەندییەدا نامەیەكی ئیعترازیشیان پێشكەش بە چەند ناوەندی مافی مرۆڤ لەوڵاتی نوروێژ كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، نوێنەرانی كۆمیتەی گشتی كۆمەڵەی كولتوری كوردی، یەكیەتی لاوان و یەكیەتی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتی نوروێژ بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دیپۆڕت كردنەوەی دوو هاووڵاتیی كوردستانی رۆژهەڵات سەردانی رێكخراوی كۆچبەران ـ رێكخراوی نوروێژی پەنابەرـ شۆرای مافی كوردان ـ رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییان كرد.
رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢٤ی بانەمەڕ دوو پەنابەری كوردستانی رۆژهەڵات بە ناوەكانی فاتمە مەعرووفی و ئەمین مەزافی (دایك و كوڕ) كە خەڵكی ناوچەی مهاباد بوون لەرێگەی فڕۆكەخانەی ترۆنداهایم لەنۆروێژ، رەوانەی وڵاتی ئێران كرانەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك لەرێكخراوە كوردییەكان راگەیەندراوێكیان لەپێوەندیی دیپۆرت كردنەوەی ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە بڵاو كردۆتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
به‌داخێکی گرانه‌وه هه‌واڵی دیپۆرت واته ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی به‌شێکی به‌رچاو له په‌ناخوازه‌کانی نوروێژمان پێگه‌یشت که پۆلیسی ئه‌و وڵاته رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی ١٤ مەی٢٠١٣ی زایینی ، کاتژمێر ١٠ی سه‌ر له‌به‌یانی له فڕۆکه‌خانه‌ی ترۆندهایمه‌وه ره‌وانه‌ی ئێرانی کردوونه‌ته‌وه.
فاتمه مه‌عرووفی و ئه‌مین مه‌زافی دایک و کوڕێکی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون که سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌نایان بۆ وڵاتی نوروێژ هێنابوو و وه‌ک په‌ناخواز له‌و وڵاته‌ده‌ژیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و وڵاته په‌نای نه‌دان و لەهێرشێکی کت‌وپڕ و لەنه‌کاودا، له‌گه‌ڵ سی، چل که‌سی دیکه‌ی په‌ناخواز، دەسبەسەر و راگوێزی ئێران کرانه‌وه.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ و هه‌ر رۆژه به شکڵ و شێوه‌یه‌ک، دژی نه‌ته‌وه بن‌ده‌ست و زۆرلێکراوه‌که‌مان پیلان ده‌گێڕێ و بۆ سه‌رکوت و جه‌زره‌به‌ی زیاتری خه‌ڵکی کورد له بڕوبیانوو ده‌گه‌ڕێت. یه‌کێک له نوێترین پیلانه‌کانی ئه‌و رێژیمه دژه ئینسانییه، بێ‌ڕێزی کردن به ژن و جل‌وبه‌رگی ژنانی کورد له شاری مه‌ریوان بوو.
رێژیمی داگیرکه‌ر و سه‌رکوتکه‌ری کۆماری ئیسلامی، سه‌ره‌ڕای زه‌بر و زه‌نگ و گوشاری نامرۆڤانه بۆ سه‌ر ژنان و لاوان و چین و توێژه جیاجیاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌رده‌وام له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌وار و شوێنه‌واری کولتووری و زمانیی دایه و له هیچ هه‌وڵێک بۆ دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ کورد و به‌ها و بایخه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ناوه‌ستێ و له هیچ هه‌نگاوێکی ناجوانمێرانه ناپرینگێته‌وه.
ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی ژن و لاوێکی کورد پاش سێ ساڵ چاوه‌ڕوانی بۆ ژێرسایه‌ی حکوومه‌تێکی ئاوا زۆردار و سه‌ره‌ڕۆ، ئه‌ویش به بێ هیچ‌چه‌شنه زه‌مانه‌ت و گارانتێکی جه‌سته‌یی و ماڵی، کارێکی ناپه‌سند و هه‌ڵویستێکی نابه‌رپرسانه‌یه. چونکه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک توند و تیژی له پساننه‌هاتووی کۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به ژن و لاوی کورد مه‌ترسێکی گه‌وره‌یه، له لایه‌کی دیکه‌وه ناڕوونی دۆخی ژیانێکی نادیاری داهاتوو و لۆمه و ناتۆره‌ی ژمارەیەک خه‌ڵک ده‌مارگرژ بۆ ژنێکی سه‌رهه‌ڵگرتوو و هه‌ڵوه‌دا، مه‌ترسێکی گه‌وره‌تر ده‌خاته روو.
بۆیه ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی، یه‌کێتی لاوان و یه‌کێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له نوروێژ، وێڕای ده‌ربڕینی هه‌ستی هاوخه‌می و نیگه‌رانی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بڕیارده‌رانی وڵاتی نوروێژ، به هه‌ڵوێستێکی نابه‌رپرسانه و دوور له پره‌نسیپه مرۆیی و ئینسانییه‌کان ده‌زانین و هیوا ده‌خوازین کاربه‌ده‌ستانی نوروێژ له ئاست ناردنه‌وه‌ی خوشک و برا کورده‌کانمان به‌تایبه‌ت ژنان و لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌رپرسانه‌تر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و چاره‌نووسیان به کۆماری ئیسلامی و داهاتۆکی لێڵ و ناڕوون نه‌سپێرن.
كۆمیتەی گشتی كۆمەڵەی كولتوری كوردی لە نوروێژ
یەكیەتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
یەكیەتی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
١٥‌ی مەی ٢٠١٣‌ی زایینی