کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ ئەندامێکی سپای پاسداران بە تەقەی چەند کەسێکی نەناسراو بریندار بوو

17:43 - 8 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە فەلکەی ئابیاریی ئورمیە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەندامێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پلەی سەرهەنگ، بەناوی \'\'حاجی مستەفا\'\' کوڕی عومەر ناسراو بە \'\'مستەفا عەمێ\'\' خەڵکی ناوچەی سۆما، کرایە ئامانجی تەقەی کەسانێکی نەناسراو و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بوو.

ئەو دەست‌وپێوەندییەی رێژیم لە فەلکەی ئابیاریی شاری ئورمیە تەقەی لێ کراوە و دوو فیشەکی بەرکەوتووە.

9268.jpg
مستەفا عەمێ

بەپێی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە فیشەکەکان لە شانی و ئەوی دیکەش لە نزیکی دڵی دراوە.

ناوبراو هەنووکە لە نەخۆشخانەی \'\'عارفیان\'\'ی شاری ئورمیە لە بەشی \'\'سی‌سی‌یوو\'\' لەژێر پشکنین و چاودێریی پزیشکی دایە.

مستەفا عەمێ یەکێک لە دەست‌وپێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ئورمیە دایە و بەهۆی ئازار و ئەزیەتی خەڵک و دژایەتیی حیزبە کوردییەکان ئوپۆزسیۆنی رێژیم هەتا ئێستا چەندین جار تەقەی لێکراوە و بە توندی برینداربووە.
لەو پێوەندییەدا لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، یەکێکی دیکە لە دەست‌وپێوەندییەکانی رێژیم بەناوی \'\'هاشم زەیناڵی\'\' شەوی هەینیی رابردوو رێکەوتی ٧ی خەرمانان کرایە ئامانجی تەقەی کەسانێکی نەناسراو و لە ئەنجامدا بە کوشت چوو. دەقی هەواڵەکە لە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'دا بڵاو کراوەتەوە.