کوردستان میدیا: رێکخراوی ژینگه پارێزی ئێران بڵاوی کرده‌وه، له‌سه‌دا ٧٠ی ئاوی گۆلی ورمێ به ته‌واوه‌تی وشکی کردووه.
ئه‌و زه‌ریاچه‌یه که به دووهه‌مین ئاوی سوێری جیهان دێته ئه‌ژمار و له حاڵێکدا که له‌لایه‌ن یونسکۆوه به یه‌کێک له سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ژینگه‌پارێزیی جیهان تۆمار کراوه، له حاڵی حازردا دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ ده‌کات.
گۆلی ورمێ له نێوان به‌ڵێنییه‌کانی رێژیم‌دا
بڕیار وابوو که یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌رکییه‌کانی ده‌زگا و به‌ڕێوبه‌رانی پارێزگای ورمێ گواستنه‌وه‌ی ئاو له رێگای باکوور و باشووری پارێزگاوه بۆ بووژانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه رێکاره‌کانی زانستی و سیستمی ئاویاریی زه‌مینه وه‌رزێڕییه‌کان له گرینگ‌ترین په‌سند کراوه‌کانی گرووپی راهبوردیی ئه‌م پارێزگایه بوون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا جێگری عومرانیی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به هه‌واڵده‌ریی فارسی راگه‌یاندبوو، پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ گۆلی ورمێ لە رێگای رووباری گلاسـەوە بۆ ناو گۆلی ورمێ زیاتر له پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێت.
تۆفانی خوێ هه‌ڕه‌شه له ره‌زو و باخی هاووڵاتییان ده‌کات
له ئه‌نجامی ئه‌و وشک بوونه‌دا وردیله‌کانی خوێ وای کردووه که هیچ به‌رهه‌مێکی کشتوکاڵی له مووچه‌کان نه‌ڕوێ و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای هاووڵاتییان دروست کردووه.
هاووڵاتییان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێ بارینه به‌رده‌وام بێت هه‌تا ماوه‌یه‌کی کورت سه‌رجه‌م ره‌ز و باخه‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره له‌ناو ده‌چن.
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار خۆپیشاندانی خه‌ڵک له شاره‌کانی ورمێ، ته‌ورێز، خۆی و مه‌راغه به مه‌به‌ستی دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ک بۆ پێشگیری له وشک بوونی گۆلی ورمێ، هه‌تا ئێستا ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان هیچ رێکارێکیان بۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.