کوردستان میدیا: له‌مه‌وبه‌دوا وه‌شانی کاناڵه ماهواره‌ییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له هاتبێرد بڵاو نابێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لعالم له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، وه‌شانی کاناڵه ماهوارییهکانی رێژیمی ئێران له هاتبێرد له ئه‌نجامی زه‌خت و گوشاری کۆمپانیای توتاڵ ساتی فه‌رانسه راده‌وه‌ستێت.
سه‌رجه‌م کاناڵه‌کانی ئه‌لعالم، سه‌حری ١ و ٢، جامی جه‌می ١ و ٢، پرێس تیڤی و ئه‌لکه‌وسه‌ر، له هاتبێرد بڵاو نابنه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ره‌خنه له یه‌کیه‌تیی ئورووپا گیراوه و ئه‌و یه‌کیه‌تییه به پێشێڵ کردنی ئازادی تاوانبار کراوه.
ژماره‌یه‌ک پسپۆری ئه‌و بواره له‌و باوه‌ڕه دان، ئه‌و هه‌وڵه‌ی کۆمپانیای فه‌رانسه په‌رچه‌کردارێکه به پارازیتهکانی رێژێمی ئێران بۆ سه‌ر کاناڵه فارسییه‌کانی ماهواره‌ی هاتبێرد.
پێشتریش کۆمپانیای یوتێل سات رێژیمی ئێرانی به پارازیت خستنه سه‌ر کاناڵه ماهوارییه‌کان تاوانبار کردبوو.