کوردستان میدیا: ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگری کورد، لە یەکەم فێستیڤاڵی وێنەی تەندروستی کە لە ئێران بەڕێوە چوو، بە باشترین وێنەگر ناسێندرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیبڕاهیم عەلیپوور وێنەگری کورد خەڵکی بانە، لە یەکەمین فێستیڤاڵی وێنەی تەندروستی لە ئێران و سێهەمین فێستڤاڵی وێنەی قابهای بێهشتی بەشی هاووڵاتیی، وەک وێنەگری نموونەی ئەو فێستیڤاڵە هەڵبژێردرا.
عەلیپوور، ساڵی رابردووش خەڵاتی باشترین وێنەی فێستیڤاڵی پێرسپێکتیوی هێندوستانی بە دەست هێنا.
ناوبراو هەر لە فێستیڤاڵی پێرسپێکتیودا، بە وێنەیەک لە ژێر ناوی ئومید (The hope) خەڵاتی یەکەمی باشترین وێنەی نۆئاوەرانەی ئەو فێستیڤاڵەی بە دەست هێنا و وەک وێنەگری ئاوانگارد ناسێندرا.
هەروەها، ناوبراو لەو فێستیڤاڵەدا بە وێنەیەک لەژێر ناوی خودا نزیکە (Near the God)، لەلایەن رێکخراوی جیهانی وێنەگرانەوە خەڵات کرا.
ئەو هونەرمەندەی خەڵکی بانە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی لە نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کە لە وڵاتی هۆلەند بەڕێوەچوو، وەک یەکەم وێنەگری فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردرا.
ئیبراهیم عەلیپوور خەڵکی شاری بانەی کوردستانی رۆژهەڵات و ئەندامی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتیی وێنەگرانە. ناوبراو هەتا ئێستا چەندین پیشانگای تاکەکەسی و زیاتر لە ١٥ پیشانگای گرووپی لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا بەڕێوە بردووە.