کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد لە راکردن، پلەی یەکەمی لە رۆژئاوای ئاسیا بەدەست هێنا

15:15 - 27 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: وەرزشوانی راکەری خەڵکی سەنقور لە پارێزگای کرماشان لە پێشبڕکێیەکانی رۆژئاوای ئاسیا، کەلە شاری دوبەی بەڕێوەچوو، بە بەدەست هێنانی دوو نیشانی زێڕ و زیو، گەڕایەوە کوردستان.
ماڵپەڕی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، حوسێن کەیهانی لە کێبڕکێیەکانی رۆژئاوای ئاسیا لە وەرزشی راکردنی ٣ هەزار میتری و یەک هەزار و ٥٠٠ میتری بە ریز پلەی یەکەم و دووهەمی بەدەست هێناوە.
هەروەها لەم خولەدا وەزشوانێکی دیکەی کورد بەناوی مورتەزا نازمی لە بواری هاویشتنی وەزنە پلەی شەشەمی بەدەست هێنا.
ئەم وەرزشوانانە کوردانە لە کاتی گەڕانەوە لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن خەڵکی وەرزش دۆست و چین و تۆێژەکانی ئەو شارەوە پێشوازییان لێ کرا.