![](/weney-mallperr/9476.jpg)
کوردستان میدیا: کیانووش رۆستەمی، وەزنەبەردای کوردی خەڵکی کرماشان لە کێبڕکێیەکانی ئاسیا لە کۆرەی باشوور، توانی پلەی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، کیانووش رۆستەمی، وەزنەبەرداری کێشی ٨٥ کیلۆگرەم، لە کێبڕکێیە ئاسیایییەکان کەلە کۆرەی باشوور لە حاڵی بەڕێوەچووندان، میدالیای زێوی بەدەستهێنا.
ئەم وەزنە بەردارە (کێش هەڵگر) کوردەی خەڵکی کرماشان، لەکۆی دوو کێبڕکێ و بە هەڵگرتنی کێشی ٣٨٠ کیلۆگڕەمی توانی میدالیای زێو بەدەست بێنێت.
کیانووش رۆستەمی، ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لە شارستانی شەهاباد سەربە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویەوە لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان بەشداریی کردووە هەتا ئێستا چەندین میدالیای لە ئاستی ئاسیا و جیهاندا بەدەست هێناوە.
ئەو وەزنەبەردارە کوردە لە کێبڕکێ ئاسیایییەکانی ساڵەکانی ٢٠١١ و٢٠١٢ی زایینی، توانی میدالی زێو بەدەست بێنێت.
رۆستەمی لە کێبڕکێکانی وەزنەبەرداری جیهان کەلە پاریس بەڕێوەچوو، میداڵی زێری بەدەست هێنا.
ئەم وەزنەبەردارە کوردە لە ئۆلەمپیک کە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو، توانی میدالیای بۆڕۆنزی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.