کوردستان میدیا: مەسعوود تەک سكرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی كوردستان لە نامەیەکدا وەڵامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی دایەوە.
دەقی وەڵامەکە:
بۆ بەڕێز كاك مستەفای هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
هاوڕێی هێژا و تێكۆشەر
زۆر سپاس بۆ پەیامی پیرۆزبایی جەنابت، كە بوو بە هۆی خۆشحاڵیی هەموو ئەندامان و هاوڕێیانی حیزبی ئێمە.
هەروەها دەربڕینی پشتگیریی ئێوە بۆ خەباتە ڕەواكەمان، جێگای دڵخۆشیمانە و پاڵپشتێكی بەهێزیشە بۆ ئێمە.
من جارێكی دیكەش سوپاسی جەنابت دەكەم و هیوادارم كە حدكاش بگەڕێتەوە بۆ كوردستانی ڕۆژهەڵات.
لەگەڵ ڕێز و سڵاوی گەرم و برایانە و هیوای سەركەوتن بۆ حدكا، حیزبی دۆست و برامان.
مەسعوود تەك
سكرتێری گشتی
١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ی زایینی