![](/weney-mallperr/10945.jpg)
کوردستان میدیا: شاندی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد ــ سووریە، لەو سەردانەدا هاودەردی و هاوخەمیی خۆیان لەهەمبەر شەهیدکرانی قادر کەریمی لەلایەن چەکدارانی پ.ک.کـەوە دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد ــ سووریە، بە سەرپەرستیی مامۆستا حەمید دەرویش سکرتێری گشتی ئەو حیزبە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە مەبەستی دەربڕینی هاودەردی و هاوخەمی لەهەمبەر شەهیدکرانی شەهید \'\'قادر کەریمی\'\' لەلایەن چەکدارەکانی پ.ک.کـەوە، سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن \'\'محەممەد ساحیبی\'\' بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لەو شارە پێشوازیی لێ کرا.
لەو سەردانەدا، شاندی میوان وێڕای بە داخبوونی خۆیان لەو رووداوە، سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید قادر کرد و هیوایان خواست کە ئەو شەڕە پەرە نەستێنیت و کێشە و گرفتەکان لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.
هەر لەو دیدارەدا، مامۆستا حەمید دەرویش باسێکی لەسەر سەفەری ئەم دوایییەی خۆی و کۆبونەوەی نوینەرانی ENK-Sلەگەڵ دێمۆسترا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی سووریە و بارودۆخی کورد لەو بەشەی کوردستان تاوتوێ کرد.
پاشان محەممەد ساحیبی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەو سەردان و خەمخۆریەی بەرز نرخاند و سپاسی شاندی میوانی کرد.