کوردستان میدیا: لێپرسراوێکی ده‌وڵه‌تیی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، گه‌ڵاڵه‌ی به‌رگریی مووشه‌کیی ئه‌مریکا له حاڵی کامڵ بوون دایه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی الیوم السابعی عه‌ره‌بی، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ساره‌کانی وڵاته‌که‌ی و هاوپه‌یمانه‌کانی، به‌و ئاکامه گه‌یشتووه که ده‌بێ پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له که‌نداوی فارس به جێگیر کردنی رێڕه‌وی به‌رگریی مووشکی، له هه‌ڕه‌شه مووشه‌کییه‌کانی رێژیمی ئێران، پارێزراو بێت.
هه‌ر له‌م راستایه‌دا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا شه‌وی رابردوو رایگه‌یاندووه، که هه‌نووکه خه‌ریکی پته‌و کردنی گه‌ڵاڵه‌ی به‌رگریی مووشه‌کیی وڵاته‌که‌ی له وڵاتانی که‌نداوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداو له نیۆیۆرک دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.
لێپرسراوێکی پایه‌به‌رزی ئه‌مریکایی له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتوویه‌تی: ئامانجی ئێمه دابین کردنی پێداویستییه نیزامییه‌کانی هاوپه‌یمانه‌کانمان له که‌نداوه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێرشی مووشه‌کی به‌ره‌وڕوون و ئێمه ده‌مانهه‌وێ توانا مووشه‌کییه‌کانی خۆمان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه وه‌گه‌ر بخه‌ین.