کوردستان میدیا: پۆلیسی نیۆیۆرک رایگه‌یاند، له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حکوومه‌تی ئێران ده‌ست بداته هێرشی تیرۆریستی.
پۆلیسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌و باوه‌ڕه دایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارا دایه حکوومه‌تی ئێران هێرشی تیرۆریستی بکاته سه‌ر یه‌هوودییه‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا.
ریموند کلی لێپرسراوی پۆلیسی نیۆیۆرک وتی: رێژیمی تاران پێشتر هه‌وڵی تیرۆر کردنی چه‌ندین که‌سایه‌تیی له ئه‌مریکا داوه.
وته‌کانی ئه‌و لێپرسراوه، ئاماژه پێدانه به هه‌وڵی تیرۆر کردنی نوێنه‌ری عه‌ره‌بستان له واشینگتون له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه.
ماوه‌ی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر لێپرسراوانی ده‌زگای قه‌زایی ئه‌مریکا رایانگه‌یاند: پیلانێکی سپای قودسی سه‌ر به پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به مه‌به‌ستی تیرۆر کردنی عادڵ ئه‌لجه‌بیر باڵوێزی عه‌ره‌بستان له واشینگتۆن، پووچه‌ڵ و له پێوه‌ندیه‌شدا هاووڵاتییه‌کی ئێرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردبوو.
دوابه‌دوای ئاشکرا بوونی ئه‌و پیلانه پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و عه‌ره‌بستان به‌ره‌و لاوازی روێشت.