کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆلێكی دیكەی پێشمەرگە بە ریزەكانی حیزبی دێمۆكرات پەیوەست بوون/ كۆتایی دەورەی ٢٠٧

18:49 - 25 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: رێوڕەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی ٢٠٧ی سەرەتایی پێشمەرگە لەلایەن فێرگەی كۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٥‌ی جۆزەردان رێوڕەسمی كۆتایی دەورەی ٢٠٧‌ی سەرەتایی پێشمەرگە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب دەستی پێ كرد.
دواتر بەشدارانی دەورەكە چەندین بڕگەی جواروجۆری وەكوو: رێژە، شەڕی سەرنێزە و ئامادەیی جەستەیییان نمایش كرد و لە بەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا بەڕێز ناهید حوسێنی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكرات چەند وتەیەكی بەو بۆنەوە پێشكەش كرد.
بەڕێز حوسێنی لە قسەكانیدا لەپێناسەی پێشمەرگەدا وتی: ئەوە منم كە پێش مەرگ دەكەوم، بەروویدا پێدەكەنم و دەڵێم من نازناوی پێشمەرگە بۆ خۆم هەڵدەبژێرم و جەبری مەرگ بە ئیرادەی خۆم دیاری دەكەم و مانا بە مانم دەبەخشم.

ناهید حوسێنی باسی لەهەڵبژاردنەكان كرد و ئەوەی خستە روو، یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماریی لەكاتێكدا بەڕێوە چوو كە ئێران لە بواری ئابووری، سیاسی و كۆمەڵایەتیدا لە ئاستی ناوخۆییدا و دەرەكیدا لەگەڵ قەیران بەرەو روویە.
دواتر راپۆرتی ئاموزشیی دەورە لەلایەن خالید سەفەری مامۆستای فێرگەوە پێشكەش كرا و بەختیار نەزەری یەكێك لەبەشدارانی دەورەكە، پەیامی دەورەی سەرەتایی ٢٠٧ی پێشمەرگەی خوێندەوە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا ٦ كەس لەبەشدارانی دەورەكە لە بواری باش بوونی نێوەنجی نومرە و دیسیپلینەوە لەلایەن سەلیم سەیاد كادری حیزبی دێمۆكرات و خالید سەفەری یەكێك لەمامۆستایانی فێرگەوە خەڵاتیان پێ‌بەخشرا.
لە نێوئاخنی رێوڕەسمەكەدا چەندین پارچە سروود، گۆرانی و شێعر لەلایەن كاوە كامكار، فواد ئەنگوشتان و غوڵام فاتحییەوە پێشكەش كران.