![](/weney-mallperr/9377.jpg)
کوردستان میدیا: دوو کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێسلامیی ئێران بە تەقەی راستەوخۆ کوژران و یەکێکی دیکەیش بریندار کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی هەنگی سنووریی سپای پیرانشار، ئەدریس ئێبراهیمیـیان لە شوێنێک بە ناوی ملەمار لە نزیکی دۆڵی زەویانە داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا ئەو کۆڵبەرە کوردە گیانی لە دەست داوە.
ئەم کولبەرە تەمەن ٣٥ ساڵە خەڵکی کۆنە خان سەربە پیرانشارە و رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠ی خەرمانان ئەسپەردەی خاک کرا.
بەپێی راپۆرتەکان برایەکی ئەدریس بە نێوی سلێمان هەر لەو شوێنە و بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمەوە بریندار کراوە.
هەروەها، عومەر سوڵتانی نێوی کوڵبەرێکی دیکەیە کە لە ناوچەی سنووریی پیرانشار بە دەستڕێژی گولـلە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە کوژراوە.
![9380.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/9380.jpg)
لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم، هاووڵاتییەکی کورد بە نێوی رامیار ئیبراهیمی خەڵکی گوندی بێژوێ سەر بە شارستانی سەردەشت بریندار کراوە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمیە لەأیر چاوەدێری پزیشکی دایە.
هەر لەو پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی کورد بە نێوی ئارەش خودامورادی خەڵکی دەوڵەت ئابادی سەر بە کرماشان لە کاتی لێخوڕینی ماشینەکەی دا لە نزیکی گوندی زالوب سەر بە شارستانی رەوانسەر بووەتە ئامانجی تەقەی راستەخۆی هێزە نیزامییەکانی رژیمی ئێران و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
سەر چاوەی ئاگادار رایگەیاندووە: هێزەکانی رێژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە هاوینی ئەمساڵدا، ٢٩ هاووڵاتی کورد لە جادەکان و ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێسلامی ئێران کوژراو و بریندار کراون.

ادریس ابراهیمی