کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەکی فولکلۆریک لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت

20:46 - 14 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: ژیار، شارستانیەت، ناساندنی فەرهەنگی کوردی، ئاسەوارە پیشە و کەونارایی‌یەکان ناوچەی هەورامان، لە ئامانجە سەرە کییەکانی بەڕێوەچوونی ئەم پیشانگایە دەبن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٥ رەشەمە هەتا ٢٢ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، پیشانگایەکی تایبەت لەبارەی فەرهەنگ و ژیاری هەورامان وەکوو بەشێک لە شارستانیەتی کورد لە کوردستانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
هاووڵاتییەکی فەرهەنگیی شاری مەریوان بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: پیشە دەستییەکانی دروست کراوی ناوچەی هەورامان وەکوو، کڵاشی هەورامی، رانک و چۆخە، جاجم و سەبەتە و ... هتد کە وەبیرهێنەرەوەی داب و نەریت و دیرۆکی کۆنی ناوچەی هەورامانە، لەم پیشانگایەدا نمایش دەکرێت.
ئەم هاووڵاتییە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، وتیشێ: وەبیرهێنانەوەی خۆبژیویی پیشەی(خودکفایی صنعتی)ی ناوچەی هەورامان لە سەردەمانی کۆندا کە دەرخەری شارستانیەت و ژیاری ئەم بەشەی کوردستانی ئێرانە، لە ئامانجە سەرەکییەکانی نمایش کردنی ئەم پیشانگایەیە.
ساڵانە چەندین پیشانگای هونەری و پیشەیی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لەسەر ئاستی ئێران و جیهاندا بەڕێوە دەچێت کە ژیار و فەرهەنگی کۆن و شوناسی نەتەوەیی گەلی کورد نمایش دەکات.