كوردستان میدیا: شه‌وی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢ی سه‌رماوەزی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران عه‌بدولحه‌مید قاره‌مانی، كوڕی مه‌جید، ناسراو به مام ئه‌ولێ، خه‌ڵكی گوندی ئه‌حمه‌دئاوای هه‌وشار، له ته‌مه‌نی ٨٣ ساڵیدا، به هۆی پیری و نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. مام ئه‌ولێ له ساڵی ١٣١١ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری گوندی ئه‌حمه‌دئاوای ناوچه‌ی هه‌وشار له‌دایك بوو. مام ئه‌ولێ یه‌كێك له تێكۆشه‌رانی كۆماری كوردستان بوو، كه ڕووخانی ئه‌و كۆماره تا دوا ساته‌كانی ژیانی مام ئه‌ولێ، له‌ڕووی نه‌فسییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانابوو. مام ئه‌ولێ له قۆناخێكی دیكه‌دا و پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی و ئاشكرابوونی خه‌بات و چالاكی حیزب، تێكه‌ڵ به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی دێموكرات و به فه‌رمی له ساڵی ١٣٥٨ـه‌وه ده‌ست ده‌داته‌وه چه‌كی شه‌رف و به‌رگری له نیشتمان و خاك پیرۆزه‌كه‌ی كوردستان.
مام ئه‌ولێ كوڕێك و دوو برازای له ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا شه‌هید بوون و ئه‌م پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست و كۆڵنه‌ده‌ری حیزب وێڕای ئه‌وه‌یكه تا دوا ساته‌كانی ژیانی وه‌فادار بوو به ڕێبازی حیزب و گه‌ل، خاوه‌نی سێ شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی ڕێگای ڕزگای و ئازادی كوردستانیش بوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسه و سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رز و شۆڕشگێڕی مام ئه‌ولێ و خه‌ڵكی گوندی ئه‌حمه‌دئاوا و ناوچه‌ی هه‌وشار ده‌كات و خۆی له خه‌میاندا به شه‌ریك و به‌شدار ده‌زانێ.