کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی پاوە کۆچی دوایی کرد

13:53 - 4 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: باوکی شەهید و پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ئاوایی بەلەبزان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مستەفا حوسێنی خەڵکی ئاوایی بەلەبزانی سەربە شاری پاوە لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک مستەفا هەر لە سەرەتای تێکۆشانی ئاشکرای حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان و خزمەتی گەل و نیشتمانەکەی کردووە.
ئەو پێشمەرگە دێرینە بە هۆی سەختی ژیان نەیتوانی زۆر درێژە بە خەبات بدات و دواتر لە رۆمادییە لە عێراق لەگەڵ بنەماڵەکەی درێژەی بە ژیان دا.
مستەفا حوسێنی باوکی هیدایەت حوسێنی، پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات بوو.
هیدایەت حوسێنی ساڵی ١٣٦٧ لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان بە دەستی هێزەکانی رێژیمی ئێران شەهید کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مستەفا حوسێنی و خەڵکی ناوچەکە دەکات.

رۆحی شاد