![](/weney-mallperr/11138.jpg)
کوردستان میدیا: پێنج بنەماڵەی کورد لە کوردستانی ئێران بە مەبەستی هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی کوردی کوردستانی رۆژئاوا ناوی شاری کۆبانێـیان بۆ منداڵەکانیان هەڵبژارد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پشتیوانی و پاڵپشتی لە کۆبانێ و هاوسۆزی هاووڵاتییانی کورد بەشێوەی جۆراوجۆر لە ئاوارەکانی کوردستانی رۆژئاوا و بەتایبەتی پشتگیریی کۆبانێ هەروا درێژەی هەیە.
سەرەڕای خۆپیشاندان و رێپیوانی بەرین و بەرچاو لە هەموو شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سـنە و ئورمیە، ئەمجار بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی لە کۆبانێ ناوی کۆبانێ بۆ منداڵە تازەلەدایکبووەکان هەڵبژێردرا و دروشمی کۆبانێ لە خۆمانە بە پشت ماشێنەکانەوە نووسرا.
لە پێوەندی لەگەڵ ناولێنانی منداڵان، راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سێ بنەماڵە لە شاری سەردەشت، دوو بنەماڵە لە ئیلام و شنۆ بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ کوردستانی رۆژئاوا ناوی کۆبانێـیان لە منداڵەکانیان ناوە.
هەروەها لە درێژەی پشتیوانییەکانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان رۆژهەڵات لە کۆبانێ، دانیشتوانی شاری بیجار و دێگولان بە دروشمی کۆبانێ لە خۆمانە هاوخەمی خۆیان لەگەڵ شاری کۆبانێ دەربڕی و پشتیوانییان لە خەڵکی ئەو شارە بەتایبەتی و کوردستانی رۆژئاوا بە گشتی کرد.

![11139.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/11139.jpg)