کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێویستیی پشتگیری وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیم لە خوازیارانی قۆناغەکانی باڵای خوێندن

18:26 - 17 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: بۆ قەبووڵ کردنی خوازیارانی خوێندن لە قوناغەکانی باڵا لە زانکۆ و زانستگاکان، خوازیاران دەبێ لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە تەئید بکرێن.

لە راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان، هۆکاری وەدواکەوتنی راگەیەیاندنی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکانی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی بەم شێوەیە بڵاو کراوەتەوە: بەپێی ماددەیەکی یاسایی پەسندکراوی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی شۆرای باڵای ئینقلابی فەرهەنگی؛ تەئییدی باری کەسێنیی خوازیارانی خوێندن لە قوناغی کارناسیی باڵا و دوکتورا دەبێت لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات رابگەیێندرێت.

کەسێکی ئاگادار بە هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی وتووە : راگەیاندنی وەرگیراوانی ئەمساڵ بەهۆی هەستیاریی رەوتی بانگهێشت کردنی وەزیری زانستەوە دوا کەوتووە.

ماویەک پێش ئێستا فەرجی دانا، وەزیری زانست، بەهۆی پەرە‌سەندنی بیرۆکەی جودایی‌خوازانە لە فەزای زانکۆکان لەسەر کار وەلانرا.