کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێوەندییەكانی رێژیمی تاران و سووریە/ لە ناردنی چەك و چۆڵەوە هەتا یارمەتیی سایبری

19:48 - 20 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران یارمەتیی ساسیبریشی بە یارمەتییەكانی بە حكوومەتی سووریە زیاد كردووە.


دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، نیگەرانی لای دژبەرانی رێژیمی سووریە درووست بووە و ترسی ئەوەیان هەیە كە سووریە بە پشتیوانی ئێران ئینترنێت پبچڕێنێ‌.

رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست بڵاوی كردەوە، ئێران كەلوپەلی پێویستی بۆ سیخوڕی دیجیتاڵی و كەرەسی تەكنیكی بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئینترنێت بە رێژیمی دیمەشق داوە.

بەرپرسانی ئەمریكا لەو باوەڕەدان ئەو یارمەتیانە نزیك بە یەك ساڵە دەستی پێكردووە و وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیمی تاران رۆڵی سەرەكیی لە راگواستنی ئەو كەلوپەلانەدا هەیە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە، هەكرەكانی حكوومەتی سووریە لەهەوڵی ئەوەدان كە وشەی نهێنی ئیمێلی دژبەرانی سووریە وەدەست بخەن.