کوردستان میدیا: بە بۆنەی کۆچی دوایی فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکێک لەخەباتکارە دێرینەکانی کوردستانی باشوور، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەپەیامێکدا سەرەخۆشیی لە پارتی دێموکراتی کوردستان کرد.
لەپەیامەکەی دەفتەری سیاسییدا هاتووە، کاک فەرەیدوون جوانڕۆیی کادرێکی لێوەشاوە و قاڵبووی مەیدانی خەباتی رزگاریی نەتەوەیی بوو و لەدەست چوونی جێگای داخ و پەژارەیە.
دەقی پەیامەکەی دەفتەری سیاسی بەم چەشنەیە:
هەڤاڵانی بەڕێزی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان
سڵاو و رێز !
هەواڵی فەوتی بەڕێز فەرەیدوون جوانڕۆیی، ئەندامی ناسراو و کارامەی مەکتەبی سیاسیتان جێگای داخ و پەژارەی هەموو لایەکمانە.
مەرحووم فەرەیدوون کادرێکی قاڵبووی مەیدانی خەبات بۆ رزگاریی نەتەوەکەی بوو و لەو پێناوەشدا گیانی خۆی بەخت کرد.
ئێمە رێز دادەنێین بۆ خەبات و تێکۆشانی بەڕێزیان و لەخەمی لە دەستچوونیدا خۆمان بە بەشدار دەزانین.
بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لەبەرێزتان، سەرکردایەتی و سەرجەم کادر و پێشمەرگەکانی پارتی و بنەماڵەی بەڕێزی کاک فەرەیدوون دەکەین و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی
٢٥ی ئاگوستی ٢٠١٥ی زاینیی