کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچیدوایی فەهمی دەمیر سەرۆکی گشتیی پارتیا ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەو حیزبە کرد.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز سەرۆکایەتی پارتیا ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR)
وێڕای سڵاوێکی گەرم !
بە بیستنی خەبەری کۆچیدوایی بەڕێز فەهمی دەمیر سەرۆکی گشتیی حیزبەکاتان دڵگران و بەداخ بووین، بەم بۆنەوە سەرهخۆشی خۆمان بە بەڕێزتان و ئەندامانی بنەماڵەی ئەم بەڕێزە و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی هاکپار پێشکەش دەکەین و لە خەمی ئەو ڕووداوەدا خۆمان بە شەریک و هاوخەمتان دەزانین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەرى سياسى
٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی
٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ی زایینی