کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی کۆچی دوایی رەزا مەرزبان

19:48 - 10 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، بەبۆنەی کۆچی دوایی رەزا مەرزبان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رەزا مەرزبان رۆژنامەنووس و ئازادیخوازی ناسراوی ئێرانی و پشتیوان و پاڵپشتی بزووتنەوەی میللی ــ دێموکراتیکی گەلی کورد و دۆستی نزیکی رێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتور قاسملوو و شەرەفکەندی، رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی لە تەمەن ٨٥ ساڵیدا کۆچ دوایی کرد.
دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات سەرەخۆشی لە بنەماڵە، دۆستان، کۆمەڵگای رۆژنامەنووسان و تێکڕای ئازادیخوازانی ئێران دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد