کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی محەممەد سەدیق كەبوودوەند لەزیندانی ئێوینەوە سەبارەت بە راگرتنی ئیعدام لەئێران

15:13 - 23 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لێپرسراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەپەیامێكدا رایگەیاندووە، دەبێ‌بە هەموومان بۆ راگرتنی حوكمی ئیعدام لەئێراندا هەوڵ بدەین.

نوسخەیەك لەو پەیامە بەماڵپەڕی كوردستان میدیا گەیشتووە.

دەقی پەیامەكە:


چەندین دەیەیە كە چالاكانی سیاسیی كورد و داكۆكیكارانی مافی خەڵكی كورد لە ئێران بە تۆمەتی نادروست و درۆیین دەستبەسەر، ئەشكەنجە، زیندانی و ئێعدام دەكرێن. ساڵانێكە كە بەبیانووی سەركوتی هەوڵی دژی شۆڕش و جیاخوازی، ماف و ویست و ئازادییەكانی خەڵكی كورد سەركوت و پێشێڵ دەكرێت و چەندین ساڵە ئەو رەوتە درێژەی هەیە و هەتا ئێستاش رانەگیراوە.

لە 19‌ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٩‌ی هەتاوییدا چوار زیندانی سیاسیی كورد بێ‌ئەوەی كە هێچ چەشنە تاوانێك و یان بەڵگەیەکی هەمە پەسند لەسەرییان هەبێ‌، لەسێدارە دران. ئەوەیكە روون و ئاشكرا و پاساو هەڵنەگرە شیرین، فەرزاد، فەرهاد و عەلی زیندانیانی سیاسیی كوردی سەركوت كراو، بەتاوانی چالاكی بۆ بەدەست هێنانی ماف و ئازادی خەڵكی كورد ئیعدام كران و بێجگە لەوە ناتوانین هیچ پاساوێك بۆ ئیعدام كردنیان دەست نیشان بكەین.
هەر لەو پێوەندییەدا داوا لەسەرجەم ویژدانە زیندووەکان دەكەم بۆ راگرتنی ئیعدامی زیندانیانی سیاسیی كورد هەوڵی جیدی، بەربڵاو و خێرا بدەن هەتا ئێعدامی چالاكانی سیاسیی بۆ هەمیشە لەئێران بنبڕ بكرێ‌و هەروەها داوا لەكۆماری ئیسلامیی دەكەم كۆتایی بەئیعدامی زیندانیانی سیاسیی و عەقیدەتی بێنێت.

محەممەد سەدیق كەبوودوەند

گرتووخانەی ئێوین

16‌ی بانەمەڕی 1392‌ی هەتاوی