کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی مستەفا هیجری بەبۆنەی ساڵـڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام

13:23 - 22 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام، بەڕێز مستەفا هیجری پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری موسولمانان حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لێ‌بێ‌) پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی هەموو موسولمانان و بە تایبەتی خوشک و برا کوردە موسولمانەکانمان لە کوردستانی ئێران دەکەم.
بە هیوای ئەوەی پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام و هەموو ئایینەکانی دیکە لە ئاشتی و برایەتیدا بژین و هەموو لایەک رێز دابنێن بۆ بیروباوەڕی ئایینی یەکتر.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری