کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری کامیاران

14:07 - 14 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری کامیاران، بە بۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێ سەباح ڕەحمانی پەیامی هاوخەمییان، ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی خەڵکی کامیاران


ئێمه لاوانی خەڵکی بێڵەواری کامیاران، به بۆنەی شەهیدبوونی کاک سەباح ڕەحمانی، وێڕای سەرەخۆشی خۆمان له بنەماڵەی بەڕێزیان، پەیمان نوێ دەکەینەوه، که هەتا ئاخرین دڵۆپی خوێنمان لەسەر ڕێبازەکەیان سوور دەبین و درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازەکەیان دەبین و کوشتن و تێرۆر نامانترسێنێ.

لاوانی گوندەکانی لۆنی سادات، تەختی زەنگی، پاڵنگان، کاشتەر، مێسوراو، تیلەکۆ، چرۆسانه، کاوانه، بزوەش و وێزییەر