کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و خەڵکی فەڕانسە دەبڕی.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز جەنابی سەرۆک کۆمار!
لەم ساتەوەختە دژوار و خەماوییەدا ڕێگە بە خۆم دەدەم کە بە ناردنی پەیامێک بە نێوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، وێڕای هاوخەمی، لە دڵەوە سەرەخۆشی لە بەرێزتان و لە ڕێی جەنابیشتانەوە لە خەڵکی فەڕانسە بکەم کە لە شەوی ١٣ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینیدا، لە شاری پاریس کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆریستیی هۆڤانە. ئەم هێرشە هۆڤانانە لە ڕاستیدا تاوان لە دژی مرۆڤایەتین و لە دژی بەها جیهانییەکانی ئاشتی و ئازادیین کە فەڕانسە یەکێک لە پێشەنگەکانی پاراستنی ئەو بەهاگەلەیە. ئێمە ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتییانە بە توندی مەحکووم دەکەین و لەسەر هاوپێوەندیی ڕاستبێژانەی خۆمان لەگەڵ خەڵکی فەڕانسە، لە خەبات لەدژی هۆڤانییەت و تیرۆریسم جەخت دەکەینەوە. سڵاو و ڕێزی گەرمم قبووڵ بفەرموون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی
١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥