پەیامی کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی ڕاسانی ڕۆژهەڵات) بۆ خوێندکارانی مافویستی کورد
خوێندکارانی ئازادیخوازی کورد!
سڵاوی خەبات و بەرخۆدانتان لێ بێت
بە ناوی کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سڵاوی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوە تێکۆشەرانی چاوکراوەی سەنگەری زانست و وشیاری دەکەین، ئێمە لە دووتوێی باسەکەماندا بە هەڵسەنگاندنی ورد و هەمەلایەنەی بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەرنجی تایبەتمان خستە سەر تێکۆشانی مافخوازانەی خوێندکارانی دەروەستی وڵاتەکەمان کە وێڕای بەرگری لە شوناس و کەرامەتی نەتەوەکەیان لە نێو زانکۆکاندا، بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ گەل و وڵاتەکەیان، خۆیان بە چەکی زانستی سەردەم تەیار دەکەن.
بێگومان توێژی خوێندکار و ئاکادێمیکی وڵاتەکەمان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بەرەوپێشبردنی شۆڕشی چاخی مۆدێڕنی گەلی کورددا گێڕاوە و بە هێزی زانست و ئەزموونی سیاسی و ڕۆشنبیری خۆیان پاشخانێکی دەوڵەمەندیان بۆ تەیارکردنی بزووتنەوەی کورد به چەکی زانست و ڕووناکبیری وە سەر یەک ناوە کە لە ڕیزی هەرە پێشەوەی ئەو کاروانەدا ناوی شەهیدانی هەمیشە ڕێبەرمان دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی وەکوو دوو ئەستێرەی پرشنگدار تا هەتایە دەدرەوشێتەوە.
لەم ساڵانەی دواییدا خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی سەرتاسەری ئێران و لە نێو بزووتنەوە ئیعترازییەکانی ئەو وڵاتەدا وەک خەسڵەتی هەمیشەیی بزووتنەوەی ڕەوای نەتەوەکەیان، ڕۆڵی پێشەنگ و خەباتکاری ڕاستەقینە و لێبڕاویان گێڕاوە و بە شوناسی نەتەوەیی خۆیانەوە گیانێکی تازەیان بە بەر خەباتی گەلانی ئێراندا دژ بە سەرەڕۆیی و دیکتاتۆری و ئاپارتایدی حاکم کردووە و حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بە پێی باوەڕ و پرەنسیپەکانی خۆی هەردەم هاندەر و پاڵپشتی ئەوان لە داواکردنی مافە سینفی، مەدەنی و سیاسییەکانیاندا بووە.
هەر لە ڕاستای ئەو باوەڕ و پرەنسیپە نەتەوەییانەی خۆیدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا قۆناغێکی نوێی لە خەبات و تێکۆشانی خۆی دەست پێکردووە کە بە ڕاسان ناودێر کراوە و یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە سەرەکییەکەنی ئەم قۆناغە، بایەخدانی هەرچی زیاتر بە ڕۆڵی خەباتگێڕانی شار و پێویستی پتەوکردنی هاوپێوەندیی نێوان دوو جەمسەری شاخ و شار بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە گشتییەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.
هەر لەم پێوەندییەدا ئاشکرایه کە خوێندکاران وەکوو داینەمۆ و پێشەنگ و ڕێنوێنی چین و توێژەکانی دیکەی بەشدار لە خەباتی شاردا، پێگە و ڕۆڵێکی گرینگیان لە ستراتژیی لێکگرێدانی خەباتی شاخ و شار هەیە و بەشداریی چالاکانەی ئەوان لەو پرۆسەیەدا دەتوانێ هەرچی زیاتر لە سەرکەوتن نزیکمان بکاتەوە.
کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرکەوتنتان لە خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی نەتەوە به ئاوات دەخوازێ و سڵاو دەنێرێ بۆ هەموو ئەو خوێندکارە بەهەڵوێستانەی نەتەوەکەمان کە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بوێرانە بەرەنگاری سیاسەتە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتەوە و لێرەوە دەستی خەبات و تێکۆشانتان بە گەرمی دەگووشین.
سەرکەوتن بۆ ئێوە و بۆ نەتەوەکەمان
کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی