کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستان بەبۆنەی جێژنی رەمەزان

15:27 - 5 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جێژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

ئەو پەیامە کە دەقەکەی لە وێبلاگی YZAKI بڵاو بووەتەوە، بەم چەشنەیە:

بسم اللە الرحمن الرحیم
بە بۆنەی جێژنی پڕ لە سەرکەوتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە سەرجەم مسوڵمانانی جیهان و هەر چوار پارچەی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زندانییانی سیاسیی خۆڕاگر لە سیاچاڵەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات لە خوداوەندی مەزن داواکارین ئەم جێژنە جێژنی سەرکەوتن بەسەر ناخۆشییەکانی ژیاندا بێت.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران