کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکانی مەدەنی لە سێمیناری مامۆستا هێمن ڕەخنەیان گرت

20:49 - 3 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: چالاکانی مەدەنیی کوردستان نیسبەت بە ئامانجی فەرهەنگیی سێمیناری زانستی مامۆستا هێمن لە شاری مەهاباد دڕدونگ بوون.

دوو ڕۆژ پاش تەواو بوونی ئەو سێمینارە یەک ڕۆژەیەی مامۆستا هێمن، ڕەخنەکان لە ئامانجی ئەو ڕێوڕەسمە بە ناو ئەدەبییە لە حاڵی پەرەسەندن دایە.

یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری مەهاباد گوتی کە ئەو سێمینارە زۆرتر وەک شانۆیەکی سیاسی لە بەرەبەری هەڵبژرادنەکان بە ئەژمار دەهات.

ناوبرا لە فەیسیبووکی شەخسی خۆیدا نوسیوویەتی: بەداخەوە سمبوڵە نەتەوەییەکان لە ڕاستای بەرژەوەندیی کورت ماوەی شەخسی بە کار دێت.

border=0لە لایەکی دیکەوە ڕەخنەکانی چالاکانی مەدەنی لەو سێمینارە، سانسوڕ و قەدەغەکردنی شێعر و سروودە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی مامۆستا لە لایەن بەڕێوەبەرانی سێمینارەکەدا بوو.

هەروەها بەپێی هەواڵی گەیشتوو؛ نووسەرانی کرمانجی لە پارێزگای خۆراسانی باکوور، کە بۆ بەشداری لەو سێمینارە بەشدار بوون کە بە بیانووی عدم اشتراکات زبانی پێشیان پێی گیرا.

ئەو بڕیارە لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری بجنورد درا بوو.

یەکەمین سێمیناری ناوچەی مامۆستا محەممەد ئەمین شێخو لئیسلامی ناسراو بە هێمن لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە زۆرێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ناوییەکەمین بۆ ئەو سێمینارە ناڕازی بوون و ڕایانگەیاند کە چەندین سێمینار لە پەیوەندیی لەگەڵ مامۆستا هێمن لە مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوە چووە.

بەشداریکردنی بەرپرسانی حکوومەتی، نوێنەرانی مەجلیس و کەسانی ناشارەزا لە بواری ئەدەبی لەو سێمینارە ، بەشێکی دیکە ڕەخنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە بوون

لە ٦٢ بابەتی نێردراو بۆ سێمیناری مامۆستا هێمن تەنیا ٦ وتار تەئیید کرا و خوێندرایەوە.

محەممەد ئەمین شێخو لئیسلامی موکوری ناسراو بە هێمن بە واتایی(لەسەرخۆ) لە ٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا هێمن لە کۆماری کوردستان وەکوو شاعیری نەتەوەیی کورد ناسراو و ساڵەکانی دواتر و هەتا ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.