کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە مەهاباد و سنە بەڕێوەچوو

22:08 - 9 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: لە شارەکانی مەهاباد و سنە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد و سنە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت، یادی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی شاری مەهاباد کە کار و چالاکی تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە:
ژێرگوزەری قانع، پارکی خەبەرنگار، بەرامبەر تاناکۆرا، پردی کۆبانێ، پارکی شەهرەکی کارمەندان، پەیکەری حوسێن فەهمیدە، شەقامی ساحیلی بەرامبەر بە پارکی خەبەرنگار، دەوروبەری ماڵی مەلا قادر سۆهرابی، قەسابخانەی کۆن، پارکی فەرهەنگ و بەرامبەر بە زیندانی مەهاباد، مزگەوتی سوور، مەلاجامی، کۆڵانی سەربەرداش، مزگەوتی حاجی ئەحمەد لە نێو بازار، کۆڵانی حاجی ئەحمەد و رووبەڕووی پاسگای ژمارە یازدە.

هەروەها ئەو شوێنانەی کە لە شاری سنەدا چالاکی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
مەیادن ئێقباڵ(مەیدانی سەرەکی سنە)، شەقامی وەکێڵ لای کەلانتەری ١٢، دەوروبەری زانکۆی علوم پزشکی، بەهاران و دەورووبەری.

هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەدێی پەسوێ بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان درێژەدەری ڕێگایان دەبن.