کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ٢ی رێبەندان لە کوردستان درێژەی هەیە

15:23 - 5 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی رێبەندان، ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە کوردستانی ئێران بەردەوامە.

ئەو شار و ناوچانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە، بریتین لە:


مەریوان

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی و بەرز راگرتنی جێژنی ٢ی رێبەندان، بەردەوامن.
ئەو شوێنانە کەلە شاری مەریوان چالاکییان تیدا بەڕێوەچووە، بریتین لە:
فەلکەی ئیستادیۆم، چوار باخ، زانینگەی پەیام نوور، زانینگەی ئازادی ئیسلامی، شارۆچکەی کانی دینار و شارۆچکەی جووجوسازی (هیجرەت).
روانسەر

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دێموکراتپەروەران و کۆمارپەروەرانی شاری روانسەر، تراکت و پووستیری تایبەت بەبۆنەی ٢ی رێبەندانیان لەو شارەدا بڵاو کردووەتەوە.
زەمین شەهری، فەرهەنگیان، سەر سەراو، گڵە چەرموو، وەیسی قەرەنی و ساڵۆنی وەرزشیی فووتساڵ و هەروەها گوندەکانی مسکین ئاوا، قەلانجە، سەلەکان، دێ رەش و ناراوی، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە.
سەقز

٢ی رێبەندان ٦٨ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە گەڕەکەکانی شارەکی دانیشگا، نەشمیلان، حافز، سیلۆ، حەماڵ ئاوا، شاناز، کەریم ئاوا و بەرد بڕان، بە چالاکیی بەرینی تەبلیغی و نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەڕێوەچوو و یادی کۆمار و پێشەوا قازی بەرز راگیرا.
دیواندەرە

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە زۆربەی گەڕەک و گوندەکانی شاری دیواندەرە چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر بەڕێوەچووە کە خوشحاڵیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.
سەوڵاوا

گوندی بێساران سەربە شارستانی سەوڵاوا، لە گەڕەکەکانی چوار دەگا، نەخۆشخانەی باخی خواروو، مزگەوتی مورتەزا، مزگەوتی بابا شێخ، گەراجی ملە زەرد، دەبیرستانی سامان، مەدرەسەی راهنەمایی مەیدان، گەڕەکی مزگەوتی دەرەی سەینەر، قوتابخانەی سەرەتایی و مزگەوتی ئاوایی، چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆمار ئەنجام دراوە.
سنە

لە گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، ئەندامان و دۆستان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکییان بەبۆنەی ٢ی رێبەندان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر ئەنجام داوە.
لە گوندەکانی هوویە، سەرهوویە، ساڵیان و مێراو سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، چالاکیی تەبلیغی لە زۆربە شوێنە گشتییەکان و کۆڵانەکانی ئەو ئاوایی‌یانە بەڕێوەچووە و ئاگری ٢ی رێبەندان هەڵکراوە.
بۆکان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەدێی رەحیم خان لە ناوچەی ئاڵەشین، بە بڵاوکردنەوەی تراکت، نووسینی دروشم، کردنەوەی ئاگرێکی گەورە لە بەرزایی‌یەکان و هەروەها هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کە هەتا رۆژی دواتر شەکاوەتەوە، رێزیان لە یادی کۆمار و ٢ی رێبەندان کردەوە.
لەلایەکی دیکەوشەوە هەر بەو بۆنەوە لە بەرزایی‌یەکانی ئاوایی قەرەگۆل، لەسەر شاخی سمایل ئاغا ئاگری ٢ی رێبەندان کرایەوە و لەنێو ئاواییشدا شیرینی بڵاو کراوەتەوە.
لە گوندی قەباخکەندی سەربە چۆمی مەجید خان و گۆڕستانی کلکەی سوورچیان بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغی بەو بۆنەوە بەڕێوەچووە.