کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان و ئەویندارانی رێبازی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
به پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە درێژەی هەیە.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوە تراکت و پووستێری تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم، تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.
بۆکان
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەوی ٢٢ی خەرمانان بەبڵاوکردنەوە تراکت، پووستێر و سیدی لەشاری بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
ئەویندارانی رێبازی دێموکرات لەشارۆچکەی میراوای بۆکان، پشت بیمارستانی میراوا و کوی فەرهەنگیان چالاکیی بەرینی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد.
هەروەها رۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٤ بە بۆنەی یادی شەهیدانی میکۆنوس لەکۆڵانەکانی کوشتارگا، گاراژی سەیفالی تراکت و وێنەی تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوەتەوە.
کامیاران
تێکۆشەران و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنوس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
شارەکی بێعسەت، کۆڵانەکانی دوروبەری دادگوستەری، کامیارانە ۆن، کۆڵانەکانی جاددەی سنە، کۆڵانەکانی دوروبەری مزگەوتی جامعە و کۆڵانەکانی شەقامی سەلاحەدین ئەیوبی ئەو شوێنانەن کە رۆڵەکانی دێموکرات تراکت و وێنەی تابیەت بە ٢٦ی خەرمانانیان بڵاو کردووەتەوە.