کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان لە شارەکانی سنە، بۆکان و پاوە بەڕێوەچوو

18:55 - 1 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزب لە سێ شاری سنە، بۆکان و پاوە، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوەبرد.
ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە، بریتین لە:

سنە
کانی کووزەڵە، مەیدانی نەبووەت، عابباس ئاوای خواروو، گوڵشەن، تەکیە و چەمەن، موارەک ئاوا، دەفتەر فەننی، پارکی ئاویەر، گەڕەکی ٥ی ئازەر، نیزام ئاوا و شارەکی پەردیس.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە لە رێگای سەندووقی پۆستییەوە تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی رێبەندانیان بۆ کارمەندان و ئیدارە دەوڵەتییەکان ناردووە.
بۆکان

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، رێبوارانی رێگای پێشەوا قازی لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر چالاکییان ئەنجام دا.
عەلی ئاوا، شارەکی زیبا، شارەکی نەساجی، زانینگەی پەیام نوور، بلواری ئازادگان، نەخۆشخانەی شار، مەجبوور ئاوا، شەقامی سەردار عەزیز خانی موکری، شەقامی مەریوان، مەدرەسەکانی حامی و فیردۆسی، شەقامی دوکتور قاسملوو، بەرانبەری ترمیناڵی کۆنی تاران، دادگا و دەرمانگای تەئمینی ئیجتیماعی، باسکۆڵ لە شەقامی کوشارگا، ئەمیر ئاوا و بلواری شەمس.
گوندەکانی وش تەپە، داشبەند، ناچیت، ئەڵی کەند، میراوێ، عەوڵا تەپەسێ، مەڵالەر، حوسێن مامە، قارنجەی گەورە، قارنچەی چکۆلە، قەلای رەسوولە سیت، حاجی لەک، رێگای سەرچنار ــ شین ئاوا، سێ‌ڕێیانی سەرچنار ــ قەرە گۆل ــ وەتە میش، بەخشی سیمینە، مەیدانی مامۆستا هەژار، سێ‌ڕێیانی گوندی سەراو، رەحیم خان، رێگای سەقز و جاددەی سێداوێ.
هەروەها لەسەر رێگای نێوان نۆبار و عەزیزی کەند و سێ‌ڕێیانی جادەی شەرەفکەند، دوو ئاڵای کوردستان لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتەوە هەڵکراوە.
پاوە

لە شاری پاوە سەربە پارێزگای کرماشان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتێکدا کە دۆخی ئەمنیەتی بەسەر شاردا سەپابوو و هێزەکانی رێژیم لە حاڵی ئامادەباشیدا بوون، چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.
زەمین شەهری، شارەکی فەرهەنگیان، بەرانبەر مەلەونگە و ساڵۆنی ٢٥٠٠ نەفەری، گەڕەکانی دەوروبەری فەلکەی دوکتور قاسملوو، دادگای قەدیم، شەقامی ٢٦ی مورداد، مەیدانی مەولەوی، فەلکەی دوکتور قاسملوو هەتا دەرەباسام، زانینگەی پەیام نوور، دەرە ئاسەوان، دەوروبەری مزگەوتی جامێعە، ئیدارەی ئامووزش و پەروەرش، قوتابخانەی دواناوەندیی شۆهەدا، دەوروبەری ئامووزشکەدە و پۆلیسی هاتوچۆ.
هەروەها لە گوندەکانی دووریسان، چۆڕژێ، شمشێر و خانەگا ئەو چالاکییانە ئەنجام دراون.