کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان لە کوردستان بەردەوامە

17:43 - 3 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: لە زۆربەی هەر زۆری ناوچە و شارەکانی کوردستانی ئێران، ٢ی رێبەندان لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز راگیرا.
ئەو شوێنانە بریتین لە:
شنۆ

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژانی سێ‌شەممە و چوارشەممە رێکەوتی ١ و ٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لەم شوێنانە چالاکیی تەبلیغی لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوەچوو:
مەدرەسەی سەعید ئەمینی، ئێران خودرەو، مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم، مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل.
ئاوایی‌یەکانی گوندەوێڵە، بێژاوێ، گردکاشان، شاوانێ، چەشمە گۆل، حەسەن نووران، خانلەر، دێ‌شەمس.
هەروەها ئەندامانی حیزب لە کۆنەپایگای پشتی ئاوایی \'\'گوندەوێڵە\'\' و تیربەرقەکانی رێگای شنۆ ــ نەغەدە، ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لە دوو مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم و ئیسماعیل، بڕیار بووە رێوڕەسمی مەولوودی خوێندن بەڕێوە بچێت کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پێشگیرییان لێ کردووە و بە خەڵکیان راگەیاندووە، کە بەبۆنەی ٢ی رێبەندان ناهێڵین ئەو رێوڕەسمانە بەڕێوەبچێت.
بۆکان

لە شاری بۆکان سەربە پارێزگای ئورمیە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە نووسینی دروشم لەم شوێنانە چالاکییان نواند:
شەقامی هەڵەبجە، شەقامی کاریگەر، شەقامی یەک‌شەوە، چوارڕێیانی خاوەران، سەردار عەزیز خانی موکری، شەقامی ٥٥، شەقامی ئیستادیۆم، شەقامی کەوسەر، شەقامی ٣٠ میتری، شەقامی ئوستاد حەقیقی، سیلۆ، فەلکەی ئەسکەندەری، شەقامی ساحیلی، شەقامی حاجی شاخە، بلواری محەممەد رەسولوڵڵا و فەلکەی کاروبار.
ئورمیە

لە شارەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە لە وێستگەی تەپە و لە کۆڵانی شیرینی سەرای سەلسەبیل و کۆڵانی قوتابخانەی کچانەی \'\'راهی شوهەدا\'\' و هەروەها کۆڵانی نانەوایی عیسا و قوتابخانەی دیانەت، چالاکیی تەبلیغی ئەنجام دراوە و بڵاوکراوە و پووستێری تایبەت بە ٢ی رێبەندان پەخش کراوەتەوە.
هەروەها لە شارەکی تەرزیلوو، قەهوە قاباخ، ئاپادانا، فەلکەی ئابیاری و دانشکەدە، دروشم و تراکتی تایبەت بە ساڵـڕۆژی کۆماری کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
مەریوان

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و ئالی‌گرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان ٦٨ەمین ساڵـڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان رێکەوتی ١ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی لە گوندی \'\'سەردۆش\'\'ی سەربە شاری مەریوان چالاکییان بەڕێوەبرد.
مەدرەسەی ئاوایی، خانە بێهداشت، تێکڕای کۆڵانەکانی ئاوایی ئەو چالاکییانە ئەنجام دراون و لەسەر درگای مەدرەسە وێڕای سووتاندنی ئاڵای رێژیمی ئێران، ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە.
هەروەها لە شەقامی سەرەکیی گوندی سەردۆش ئاڵایەکی گەورەی کوردستان بەو بۆنەوە هەڵکرا.
نەغەدە

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، لەم ئاوایی‌یانەی شاری سەربە شارستانی نەغەدە چالاکییان بەڕێوەبرد:
وەزنێ، قەڵاتان، دیلان جەرخ، حەلبێ، کوییلان و وینسیلیان.
سنە

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنه، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان چالاکییان بەڕێوە برد.
حاجی‌ئاوا، مەیدانی شۆرا، شەقامی خزری زیندوو، نایی‌سەر، جاددەی سەواریان، سەدی ژاوە، جاددی سۆ، جاددەی دۆڵاو، جاددەی نژمار، دەوروبەری نزار، ئاوایی مێراو و سەرینجانە، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.
هەروەها لەم گوندەکانەی ناوچەی ژاوەرۆ چالاکیی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ٢ی رێبەندان بەڕێوەچوو:
سەرڕێز، نزاز، سن‌نان سەر، نییەر و تەنگیسەر.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دەکەڵی تەلەفزیۆنی گوند، بڵاوکردنەوەی شیرینی و تراکت و پووستێر لە نێو خەڵکدا و هەڵکرانی ئاگر، ئەو جێژنەیان بەرز و پیرۆز راگرت.
لە گوندی \'\'ئارەن‌نان\'\'ی سەربە شارستانی سنە، بەبۆنەی هاتنەوەی ٢ی رێبەندان ئاگرێکی گەورە لە شاخی بەرانبەری ئەو گوندە (تەپەی شێخ عەلی) هەڵکرا کە خۆشحاڵیی خەڵکی بەدواوە بوو. هەروەها بەو بۆنەوە وێنە، تراکت و پووستێر و فلیم و گۆرانیی پێوەندیدار بە ٢ی رێبەندان لە نێو خەڵکدا بڵاو کرایەوە.
کرماشان

دێموکرات‌پەروەران و کۆمارپەروەرانی کورد لە شاری کرماشان، ٢ی رێبەندان ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت و لەم شوێنانە چالاکییان بەڕێوەبرد.
تاقەوسان، دەوڵەت ئاوا، جەوانشیر، دەڕە درێژ، پارکی شیرین، دەوروبەری پۆلیسی هاتوچۆ و سەر جاددەی قازانچی.
سەپێڵ زەهاو

لە گەڕەکی عەبباسی، پارکی گشتی، کەلی داوود، ناوکەس، مزگەوتی جامیعە، زەعفەران، فەرهەنگیان، سەر پردی ئەڵوەند، سەر رێگای قەرەبڵاغ و مەیدانچە، ناوی ئەو شوێنانەیە کە بەبۆنەی ٢ی رێبەندان چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.
ناوچەی گۆران لە داڵەهوو

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی گۆران سەربە شارستانی داڵەهوو، چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
تەنوورە، دێ کۆنە، دیجامی، کەنە هەڕ، بێوەنێژ، بڕەوەندی گەورە، بڕەوەندی بچووک، دووشەمیان، بینەر و بیامە، ناوی ئەو گوندانەیە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە.
شائاباد

ئەندامان و دۆستانی دێموکراتپەروەری رێبازی پێشەوا لە بەخشی گەهوارەی سەربە شارستانی شائاباد، بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستانی چالاکی تەبلیغییان ئەنجام دا.
سەقز

لەسەر بەرزایی‌یەکانی شاخی بەردە سوور لە ئاوایی مەڵقەرەنی ئاگری جێژنی ٢ی رێبەندان لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەڵکرا.
پیرانشار

بەبۆنەی ٢ی رێبەندان ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە سێلوی شوێنێک بەناوی شێخ سمایل لە ناوچەی بەرینەی شاری پیرانشار، ئاگرێکی گەورە هەڵکرا.
مەریوان

چوارڕێیانی شەبڕەنگ، چوارڕێیانی بیمارستان، بازاری عێراقییەکان، قوتابخانەی دواناوەندیی کچانەی هیدایەت، قوتابخانەی نموونەیی عیفەت، هونەرستانی مائیدە، قوتابخانەی ناوەندیی مەولەویی کورد، مەیدانی باوە رەشید و مەیدانی موعەلیم، مەیدانی بێسارانی، دینار فرۆشەکان، مەیدانی ئیستادیۆم، چوارباخ، چوارڕێیانی بایەوە، قوتابخانەی کەوسەر، دەوروبەری باخ پارک و گەڕەکی سەردۆشییەکان، ناوی ئەو شوێنانەی شاری مەریوانە کە بەبۆنەی ٢ی رێبەندان چالاکیی تەبلیغییان تێدا ئەنجام دراوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١ی رێبەندان لە گوندی \'\'نێ\'\' کار و چالاکی بەم شێوەیە بەڕێوەچوو:
خەڵکی ئاوایی بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەم کۆماری دێموکراتیکی کوردستانیان بە بڵاوکردنەوەی شیرینی، پیرۆز کرد.
هەروەها شەوی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندان لەسەر جاددەی ئەسڵیی ئاوایی نێ، بەر دووکانەکان و مزگەوتی جامیعە، تراکت و پووستێریان بڵاو کردەوە.
لە بەرزایی \'\'چیای شەڕگا\'\'ش ئاگرێ ٢ی رێبەندان کرایەوە و خەڵک بە کۆبوونەوە لە دەوری یەک ئەو رۆژەیان جێژن گرتووە.
مەهاباد

لە شاری مەهاباد پایتەختی کۆماری کوردستان، ئەمەگدارانی رێگای قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی، بە بڵاوکردنەوەی دروشمی پێوەندیدار بە ٢ی رێبەندان ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان لەم شوێنانە بەڕێوەبەرد.
گەڕەکەکانی بەری شیلانان، پەرسواران، فەلکەی مەحموودیان، فەلکەی مادەر، چوارڕێیانی مەولەوی، شەقامی سەدا و سیما، شەقامی پەرسواران.
هەوشار

رێکەوتی ٢ی رێبەندان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ رێزگرتن لە ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە شێوەیەکی بەرین لە شاری هەوشار و دەوروبەری دەستیان داوەتە چالاکیی تەبلیغی و بەو بۆنەوەی تراکت وپووستێری تایبەتیان بڵاو کردەوە.
لە تێکڕای کۆڵانەکانی کوشتارگا، فلکەی ئۆستاد شەهریاری، فەلکەی دوکتور قاسملوو، زانینگەی پەیام نوور، شەقامی سەهەند، جاددەی بۆکان، جاددەی ئەختەپە ــ سایین‌قەڵا، جاددەی تیکاب، ترمیناڵی قاسملوو و دەوروبەی پردی قۆزلووی هەوشار، ئەو چالاکییانە لەلایەن رێبوارانی کۆماری کوردستانی بەڕێوەچوون.
هەروەها لە گوندەکانی قۆزلووی هەوشار، مەمەر، حەسەن‌لیان، ئەحمەد ئاوا، قازانلی، حاجی ئاوای سەر چۆمی جەغەتوو، قسقۆپی، یەنگیجە، گەڕاو، گۆزە بڵاغ، داشکەستان، ئاختەپە، سارۆجەی کۆن، تۆمراغاج، ئاگا جەری، بیچاخچی، کارێز و ساین جوورد، چالاکیی تەبلیغی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەچوو.