کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لەشارەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بهپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە لەشارەکانی بۆکان، کامیاران و رەبەت درێژەی هەیە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ چەندمین جار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم لەشار و گوندەکانی کوردستان یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت و تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.
بۆکان
ئەندامان و لایەنگرنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی خەرمانی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەسەر جاددەی بۆکان ـ میاندواو لەناوچەی ئەحمەدی کور، گوندەکانی داشبەند، هەباسئاوا، گردی قەبران، عەمبار، ئەسپۆغە و ئاڵیکەند تراکت و پووستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوە.
هەروها قارەمانان و شۆڕشگێڕانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە دوو ئاڵای گەورەی کوردستانیان لەسەر بەرزاییەکانی دوو گوندی ئاڵیکەند و ئەسپۆغە بەرزکردبووە کە لەسەرتاسەری ناوچەکەوە دەبینران.
کامیاران
رێبوارنی رێگای دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان بۆ چەندمین جار دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و یادی شەهیدانی میکۆنوسیان بەرز راگرت.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەشاری کامیاران لە دەبیرستانی موعەلیم، راهی دوور و راهی دانش تراکت و وێنەی تایبەت بە ٢٦ی خەرمانیان بڵاو کردووەتەوە و تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.
رەبەت
ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لەشاری رەبەت بە بۆنەی ٢٣ـەمین ساڵڕۆژی تیرۆکرانی د.شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
رۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە لەبەرزاییەکانی شاری رەبەت بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و رەمزێک لەگڵکۆی شەهید د. شەرەفکەندی یادی شەهیدانی میکۆنوسیان بەرز راگرت.