کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە بۆکان درێژەی هەیە

22:46 - 12 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوند و ناوچەکانی دەوروبەری شاری بۆکان بۆ جارێکی چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، گوندەکانی قەرەگۆل، سەرچنار، قەباغکەندی، تازەکەندی شامات، چۆمی مەجید خان، قەڵا، قارنجە، پیرۆلی، باغی سریلاوا و ئاغلیان و قەرەمووسالیان ئەو چالاکییانە بەڕیوەچوون.
هەروەها ئەندامانی حیزب لەو گوندەکانە پەیامی کومیسیۆنی حیزبی دێموکراتیان بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان بۆ بنەماڵەی شەهیدان نارد.