کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە چالاکیی بەرینی تەبلیغی لەشار و گوندەکانی کوردستانی ئێران، ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی د. شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە دەستی تێرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەشار و گوندەکانی کوردستانی ئێران لەبەرەبەری ٢٣ـەمین ساڵڤەگەری شەهیدانی میکۆنوس، چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەچێت.
ئەو راپۆرتانەی کە لەکوردستانی رۆژهەڵاتەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەییشتوون باس لەچالاکیی بەرینی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، دەکەن.
لەو پێوەندییەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ چەندمین جار لەشاری بۆکان بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنوس لە جاددە حەسار، شەقامی ساحیلی، شەقامی عەشایر، پشت غورفەکانی شارداری، نێوان فەلەکەی مادر و شەقامی ساحیلی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانانیان بڵاو کردووەتەوە و تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بۆ رێزگرتن لەیادی شەهیدانی میکۆنوس لەشەقامی کوردستان، ژووی فەرهەنگیان، بیمارستانی کۆن و شەهرەک چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.