کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی

15:07 - 28 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، هاوڕێ لەگەڵ هاووڵاتییان بەرەو پیری ساڵی نوێی کوردییەوە چوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێ تراکت و پووستێر و پەیامی نەورۆزیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتیان بە شێوەیەکی بەربڵاو پەخش کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شارستانی بانە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای شینی ئاسمانی و بڵاوکردنەوەی پەیامی نەورۆزیی حیزبی دێموکرات، بەرەو پیری ئەو جێژنە نەتەوەیی‌یە چوون.
بلواری سەقز، رێگای بانە ــ سەردەشت، سێ‌ڕێیانی گوندەکانی \'\'شووی و ساوان\'\'، ملەی سلێمان بەگ، دەرمانگای ئارمەردە، رێگای ئارمەردە ــ بانه، گەڕەکەکانی ساڵح ئاوا، کووی فەرهەنگیان، سەبتی ئەحواڵ، دەرمانگا، جاددەی سلێمانی، گەڕەکی گوڵستان، شارەکی نوور، شارەکی تەوحید، بلواری مامۆستا هێمن و دەوروبەری مزگەوتی مەلا ساڵح، ناوی ئەو شوێنانەی شاری بانەیە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.

لەو شوێنانەی شاری بانەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەوبۆنەوە هاتنەوەی ساڵی نوێ، تراکتی تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلات و فایلی بەرنامە و ئەساسنامەی حیزبیان بە \'\'سی‌دی\'\'ی بڵاوکردووتەوە.