![](/weney-mallperr/9880.jpg)
کوردستان میدیا: لەشارەکانی رەبەت و مەهاباد، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٠ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبەوە درێژەی هەیە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەرەبەت و مەهاباد رێز لە ٧٠ ساڵەی تەمەنی پڕ لەشانازی حیزبی دێموکرات گیراوە و بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت پەیمان لەگەڵ ئەو رێبازە نوێ کراوەتەوە.
رەبەت
دێموکراتپەروەرانی رێبازی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی لەوشارە بە بڵاوکردنەوەی سیدی، تراکت و نووسینی دروشم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
مەهاباد
تێکۆشەرانی دێموکرات و رێبوارانی رێبازی پێشەوا قازی محەممەد لەگوندی خوڕخورە سەربە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٧٠ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ و نووسینی دروشمی پێوەندیدار ئەو یادەیان بەرز راگرت.
دەوترێت لەشاری مەهاباد ئەو چالاکییانە لەژێر کەش و هەوایەکی توندی ئەمنیەتییدا بەڕێوەچووە و هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران جموجۆلی خەڵکیان خستبوویە ژێر چاودێرییەوە.