کوردستان میدیا: ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی ژاوەرۆ سنە بە جلوبەرگی پێشمەرگە و ناوی پێشمەرگەوە داوای یارمەتی لە خەڵک و هاووڵاتییان دەکەن و لەو پێوەندییەدا حیزبی دێموکرات ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند چەکدارێکی نەناسراو و جێی گومان لە ناوچەی ژاوەرۆ و بەتایبەت لە گوندەکانی \'\'نییەر، تەنگی سەر و مێراو\'\'، بەناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە داوای یارمەتی لە خەڵک و هاووڵاتییان دەکەن.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو چەکدارانە سەرەڕای ئەوەی کە بە مەبەستی زڕاندنی ناوی پێشمەرگە و خراپکردنی سیمای پێشمەرگە لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بێ حورمەتی بە هاووڵاتییان دەکەن و بە شێوازێکی توندوتیژانە لەگەڵیان هەڵسوکەوت و داوای یارمەتییان لێ دەکەن.
لە هەمان کاتدا ئەو چەکدارە نەناسراوانە تەقە لە \'\'خانە باخ و مووچە و مەزرا\'\'ی هاووڵاتییان دەکەن و بەو شێوەیە لە هەوڵی دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر و ترسێنەر لە ناوچەکە دان.
هاووڵاتییان لەو بڕوایەدان رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ئەمنیەتی کردنی زیاتری کوردستان و ناوچەکە دەستی گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی خۆی ئاوەڵاتر کردووە و بەم شێوەیە بە ئاسانی رەوایی بە جووڵە نیزامییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا دەدات.
لەو پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاووڵاتییان و دانیشتوانی ناوچەی ژاوەرۆ و بەتایبەت گوندەکانی \'\'نییەر، تەنگی سەر و میراو\'\' ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو گرووپە چەکدارانە هیچ پێوەندییەکیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نییە.